ته‌ندروستی -
پزیشكان بڕی ئه‌و ههنگوینهیان دیاری كرد كه ده‌كرێت كه‌سێكی ئاسایی بیخوات بێ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستی بگه‌یه‌نێت.
پرۆفیسۆر " ئه‌لێكسی بۆیفیرۆف" سه‌رۆكی به‌شی چاره‌سه‌ر له زانكۆی " سیتشینۆف" ی پزیشكی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دوو كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین ڕێگه پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ته‌ندروست له ڕۆژێكدا بیخوات و باشتریش وایه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژدا هه‌نگوین بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی ووزه به له‌ش بدات.
ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌ڵێت" هه‌نگوین بڕێكی باش پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه كه ڕێگری له ئۆكساندنی خانه‌كان ده‌كات و ڤیتامین و شه‌كری فركتۆز به له‌ش ده‌به‌خشێت كه سه‌رچاوه‌ی ووزه‌یه"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر" یلینا یخۆمیرۆڤا پسپۆڕی خۆراكه ده‌ڵێت" پێویسته هه‌نگوین به بڕی كه‌م بخورێت و باشتریش وایه ئه‌و هه‌نگوینه بكڕدرێت كه مۆمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدایه و زۆر خواردنی هه‌نگوین گۆڕانكاری له چه‌وری جگه‌ردا دروست ده‌كات و توشی هه‌وكردن و دواتر شیبوونه‌وه‌ی جگه‌ری ده‌كات به‌تایبه‌ت خواردنی هه‌نگوین له‌گه‌ڵ مه‌ی به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی شیبوونه‌وه‌ی جگه‌ر"