پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دووكان ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 / 1 / 2021 به یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری هه‌ردوو تیم له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن .
ئاماده‌كاری تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و دووكان بۆ به‌شدارییه له یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م كه به قۆناغی به‌هێزی خوله‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت و یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ گه‌یشتن به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ك یانه‌ی دووكانیش ده‌یه‌وێت له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بێته پێش و تا له خولی بژارده یه‌كێك بێت له یانه‌كانی .
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 23 / 1 / 2021 و له شاری به‌غداد قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی باله‌ی حه‌وت یانه به‌ڕێوه بچێت ، له هه‌مان ڕۆژ هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین له شاری هه‌ولێر میوانداری له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌كات .