پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی هه‌ینی 22 / 1 / 2021 هه‌فته‌یه‌كی نوێی یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت .
له‌و هه‌فته‌یه یارییه‌كان له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت و له یه‌كه‌م یاری كچانی چۆمان میوانداری له كچانی یانه‌ی شێخان ده‌كه‌ن .
له یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه كچانی یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌بنه میوانی كچانی یانه‌ی ڕه‌واندووز و هه‌روه‌ك ئافره‌تانی هه‌ولێر و چوارقوڕنه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .
چواره‌م یاری و دوا یاری هه‌فته‌كه له نێوان یانه‌كانی ئاكرێ و ئافرۆده‌یت ئه‌نجام ده‌درێت و كۆتای به یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یازده‌ی خوله‌كه دێت .