پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی حه‌وته‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تێیداو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌م چه‌ماڵ له نێو هانده‌ر و یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو یانه به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و برایه‌تی بووه میوانی شێروانه‌ی كه‌لار و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم به كۆتاهات .
سێهه‌م یاریش له هه‌فته‌ی حه‌وتی یه‌كه‌م قۆناغ له نێوان یانه‌كانی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی و دهۆك به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی نه‌ورۆز به ئاست به‌رزیان توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ به‌ده‌ست بهێنن .