پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بونه میوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دوای دوو پێكان له یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و پیشان دانی ئاستێكی به‌رز به‌لاَم سه‌ركه‌وتوونه‌بوون و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم توشی شكست هاتن.
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ، كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 / 1 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ڕۆحێكی پڕ جۆش و خرۆشه‌وه ده‌ركه‌وتن و هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵ و پێشكه‌وتنیان دا به‌لاَم به‌هۆی پێكانی ئیبراهیم عابد یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دوركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگه گۆڕانكاری له یارییه‌كه ڕوی دا‌و له خوله‌كی 13 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه تۆمار كردوو توانیان گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست به‌دی ده‌كران و هێرشه‌كانیان چڕكرده‌وه به‌لاَم هێڵی به‌رگری یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه ڕێگر بوون له تۆماركردنی گۆڵی هێرش به‌رانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و تا له خوله‌كی 34 دا یاریزانی پێشمه‌رگه باكۆ عومه‌ر به‌هۆی پێكان یاریگه‌ی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه جێهێشت .
ئه‌مه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به كۆتاهات ، له گێمی دووه‌مدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه به‌لاَم نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتووبن و دواجار و ئه‌نجامی كۆتایی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كۆتاهات .