پێشمه‌رگه سپۆرت -
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌لكۆیانۆ و ماڵئاواییكردنیان له جامی شا ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا له پاش یارییه‌كه زیدان دڵته‌نگی خۆی به ئه‌نجامی یارییه‌كه نیشاندا و خۆشی به به‌رپرسیار زانی له ماڵئاواییكردنیان له جامه‌كه .
زیدان ده‌شڵێت: زیاد له جارێك ویستمان گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی تۆمار بكه‌ین ، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ر نه‌بوو ، هیچ بیانویه‌كمان نییه بۆ شكسته‌كه به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌كی پله سێ .
له كۆتایشدا وسه‌باره‌ت به مه‌ترسی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی زیدان وتی: كاتێك دووچاری شكست ده‌بێت هه‌موان قسه‌ت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، هه‌میشه‌ش ئێمه ویاریزانانیش بردنه‌وه‌مان ده‌وێت ، ناشزانین له داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات.