پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 / 1 / 2021 ، تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له هه‌فته‌ی حه‌وته‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان دا ببێته میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر .
له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ولێر ، پێشمه‌رگه سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێت سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی هه‌یه‌و ڕۆحی پڕ جۆش و خرۆشی یاریزانان بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه گه‌رمه و ده‌یانه‌وێت یه‌ك ده‌ست بردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن .
له هه‌مان ڕۆژ یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ میوانداری له هه‌ولێر ده‌كات و برایه‌تی ده‌بێته میوانی شێروانه ، هه‌روه‌ك نه‌ورۆزیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له دهۆك ده‌كات .
خشته‌ی یارییه‌كان و لیستی داوه‌رانی یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :