پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 20 / 1 / 2021 چوار یاری له هه‌فته‌ی پێنجه‌م به‌ڕێوه چوو ، تێیداو هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید میوانداری له ئاڵتون كۆپری كردوو ئه‌و یارییه به بێ گۆڵ كۆتایی هات .
ئه‌مه‌و كۆیه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاسۆ بووه میوانی ئه‌و یانه‌یه و سه‌رئه‌نجام كوڕانی كۆیه توانیان به ئه‌نجامی 2-5 گۆڵ بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخی هه‌فته‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌رچی یانه‌ی ئاكرێ بوو له نێو یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی شه‌قلاَوه كردوو یانه‌ی میوان توانیان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و سێ خاڵی یاریه‌كه بۆ خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه .
دواجار گاره و خاك به گۆڵێك یه‌كسان بوون .