تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زۆرن ئەو وەرزشانەی كە لەپێناو جەستەیەكی تەندروست و لەش و لارێكی ڕێكدا بەردەوام ھەوڵی بۆ دەدەین و بۆئەوەی دوربین لە خواردنی ئەو دەرمانانەی كە جگە لەزیان سودێكی ئەوتۆی نیە ،ئەو مەشقانەی كەسودێكی یەكجار زۆریان ھەیە بۆ لەش و پێویستی زۆریان بە ئامێر نیە وەك سەوڵ لێدان «Rowing» سەرەرایی ھەبونی سودێكی زۆر بۆ مرۆڤ تارادەیەك زۆر پشت گوێ خراوە لەھۆڵەكانی وەرزشی .
ئەم جۆرە مەشقە لەبەر ئەوەی بەشی سەرەوەو خوارەوەی جەستە دەجوڵێت ودەبێتە ھۆی سوتاندنی ڕێژەیەكی زۆری كالۆری كەسێك كەكێشی ٦٥ كیلۆ بێت دەتوانێ ٣٠٠ كالۆری بسوتێنێت لە ٣٠ خولەكدا ،مەلەوانی « swimming »مەلەوانیش یەكێكی ترە لە مەشقە گرنگەكان و لەو مەشقەدا ھەمو جەستەی مڕۆڤ زۆرترین كالۆری دەسوتێنێ لەو كاتانەی كە زیاترین ئەندامەكانی لەش بەشدارن لە ئەنجامدانی مەشقەكان بازدان بەسەر پەت jumping rope بازدان بەسەر پەت بەیەكێك لەو مەشقانە دادەنڕێ كەكالۆرێیكی زۆر دەسوتێنێ وەكو یاریەكی گرنگ و بەسود مڕۆڤ ئەتوانێ پەتەكە لەگەڵ خۆیان بۆ ھەر شوێنێك بیانەوێ بیبەن و یاری مەشقی بكەن .