وێنه : مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و قاسم الواستی
پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 19 / 1 / 2021 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو نه‌شمیل و خاتوو كه‌لسوم ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازیان كرد له لوا‌ء قاسم الواستی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی كیك بۆكسێنی عێراق و ئازاد محه‌مه‌د ساڵح لێپرسراوی ناوچه‌ی باكور له یه‌كێتی ناوبراو .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی به‌خێرهێنان له میوانان باسێكی له پێشكه‌وتنی وه‌رزش له شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق بۆ میوانان كردوو هه‌روه‌ك هیوایی خواست یه‌ك ده‌ست پێكه‌وه كاری زیاتر و هه‌ماهه‌نگی له نێوانیان هه‌بێت بۆ پیشاندانی ڕووی جوانی وه‌رزش له ته‌واوی عێراق دا .
ئه‌مه‌و قاسم الواستی وێڕایی سوپاسكوزاری خۆی بۆ ئه‌و میواندارییه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی یانه قه‌ڵغانی یه‌كێتیه‌كه‌ی پێشكه‌ش به مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پیشمه‌رگه كرد و داوای كرد وه‌ك هاوكاری به‌رده‌وامی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ وه‌رزشكاران هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه بكرێته هۆڵی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتی عێراق كه بڕیاره یه‌كێتی كیك بۆكسێنی عێراق ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له شاری سلێمانی و له به‌رواری 18 / 2 / 2021 ئه‌نجام بدات .
له كۆتایشدا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واوی دا بۆ به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له یانه‌كه‌یاندا .