پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 19 / 1 / 2021 له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداریان له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد .
له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان له خوله‌كی 34 و له ڕێگه‌ی یاریزان سامی عه‌بدولاَ گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن ، پاش ئه‌و گۆڵه یاریزانانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دژه هێرشه‌كانیان له ڕێگه‌ی هێرش به‌رانیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی چڕ بوو تا له خوله‌كی 43 و له ڕێگه‌ی یاریزان میران عه‌زیز گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌یان تۆمار كرد .
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانی كۆتای نه‌هات و له خوله‌كی 45+1 سامی عه‌یزی یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد و ئه‌و گێمه به‌و شێوه‌یه كۆتایی هات .
له گێمی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیم به‌به‌هێزی بینران دواجار و له خوله‌كی 87 زانیار ڕه‌ووف به لێدانی سزا توانی گۆڵی دووه‌م و یه‌كسان كردنه‌وه بۆ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه خاڵی یاریه‌كه‌یان دابه‌ش كرد .
ئه‌نجامی یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌م به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .