پێشمه‌رگه سپۆرت -
به كۆتاهاتنی گێمی دووه‌می یاری نێوان یانه‌كانی ئاشتی و سه‌ید سادق ، په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواری خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان دادرایه‌وه و تێیداو یانه‌ی سه‌ید سادق به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ئاشتی به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ هاته پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی .
گێمی دووه‌می یاری نێوان هه‌ردوو یانه له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 19 / 1 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی سه‌ید سادق پاش بردنه‌وه‌ی توانی سێ خاڵی یارییه‌كه مسۆگه‌ر بكات .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سه‌ید سادق توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 9 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه و سه‌ركه‌وتنه پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان و ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش له‌هه‌ردوو كۆمه‌ڵه به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .