كاردیۆ « ڕاھێنانی ھەوای »



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

كاردیۆ  لە  كاردیای  یۆنانیەوە  ھاتووە  واتە  دڵ زۆر جار  بە یٔایرۆبیكیش  ناو دەبرێت واتە  مەشقكردن   بە مەبەستی  بەھێز كردنی   دڵ بەڵام  لەراستیدا  سودی  كاردیۆ    زۆر  لەوە  زیاترە  و ڕێگایەكی  تەندروستە  بۆ بەھێز كردنی  ماسولكەكان .

جۆرەكانی  كاردیۆ ڕاكردن  « Running» یەكێكە  لە باشترین  بژاردەكان  ، لەبەر  یٔەوەی  كە پێویست  بە ھیچ جۆرە  یٔامێرێ ناكات  بۆ یٔەنجامدانی  مەشقەكە  ، بەڵام پسپۆرانی  بواری  وەرزش پێڵاوێكی  باش و  تەندروست  بە   باش دەزانن دەكڕێ لەھەر شوێن و كاتێك یٔەنجام بدرێت راكردن   كاریگەری  بەرچاوی   لەسەر  جەستە دەبێت  بەتایبەتی  دەبێتە  ھۆی  بونیادنانی  یٔێسكی  بەھێز ڕاكڕدن  دەبێتە  ھۆی   بەرزكردنەوەی لێدانەكانی  دڵ دەبێتە  ھۆی سوتاندنی  ڕێژەیەكی  بەر چاو لە كالۆری ڕۆشتنی  خێرا بەباشترین  جۆری  كاردیۆ  دادەنڕێت  بۆ یٔەوكەسانەی كە كێشیان  لەسەرو  ناوەندەوەیە ،یاخود  یٔەو كەسانەی  كە كێشەی  یٔەژنۆیان  ھەیە  چونكە  مرۆڤ  لە  كاتی  ڕاكردندا  كێشی  دەبێت  بە  سێ یٔەوەندەی  كێشی  یٔاسایی  خۆی  بەمەش  یٔەژنۆكان  سێ  كێشی  خۆیان قورساییان  دێتە  سەر، جۆڕێكی  دیكەی  كاردیۆ  پاسكیل لێخورینە ،Cycilng .

لێخورینی  پاسكێل  یەكێكە   لە باشترین  مەشقەكانی     Cardio و كەسی یاریزان  دەتوانێ   لە ماڵ بەھۆی  ئامێری  ڕاكردن وەرزشیەوەیان لەدەرەوە  یٔەنجامی  بدات بە بەكارھێنانی ھێزی  قاچەكانتان  دەتوانن  توانای خۆتان  زیاد  بكەن  و ٢٥٠—٣٠٠ كالۆری  بسوتێنن لە ٣٠  خولەكدا كە یٔەوەش   پەیوەندی  بە  خێرایی  لێخورین و ڕێژەی  خۆراگری  كەسەكەوە  ھەیە  یٔەو شتەی  كە  پاسكیل سواری  لە مەشقەكانی  دیكە  جیادەكاتەوه‌ یٔەوەیە  كە  یٔەتوانن  لە  خشتەی   چالاكی ڕۆژانەی خۆتان  جێگایەك  بكەنەوە لەبەر سودە زۆرەكەی یٔەتوانن  بە پاسكیل  بچن  بۆ  سەر كارەكانتان  كەیٔەویش  سودێكی  گەورە  دەگەیەنێت  بە  جومگەكان .



PM:04:16:19/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌