پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دڵه‌تنگی خۆی به له‌ده‌ستدانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت هه‌موو شتێكمان كرد له پێناو بردنه‌وه و به ده‌ستهێنانی جامه‌كه .
له پاش یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا كومان وتی : له یارییه‌كه‌دا دوو گۆڵمان تۆماركرد ، به‌ڵام گۆڵی دووه‌می بیلباو له‌وكاته‌دا هه‌مو شتێكی تێكدا .
كومان ده‌شڵێت: بێگومان زۆر نیگه‌رانیبن و بێ هیواین ، چونكه نزیك بوین له‌سه‌ركه‌وتن و هه‌موو هه‌وڵێكماندا و له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاست هه‌نگاومان ده‌نا، بێگومان یارییه‌كی قورس بوو ، له ده‌ستدانی ئه‌م جامه‌ش هه‌نگاوێك نییه به‌ره‌و دواوه .
كومان دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه تیپه‌كه‌یان پێویستی به چاكسازییه له هێڵی دواوه‌دا .
له‌سه‌ر كارته سوره‌كه‌ی مێسیش كومان وتی: من تێده‌گه‌م له ڕووداوه‌كه به‌ڵام نازانم تا چه‌ند تاوانبار بوو.