پەیوەندی گروپی خوێن لەگەڵ جۆری خواردن



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

پەیوەندیەكی بەھێز ھەیە لەنێوان  گروپی خوێن و  جۆری  خواردن ، بەشێوەیەك  ھەندێ كەس   كەھەڵگری جۆرێكی دیاریكراوی گروپی خوێنن بەجۆرێ خواردن لەوانەیە  قەڵەو بن بەڵام كەسانی  تر كەھەڵگری  جۆرێكی تری  گروپی خوێنن  لەوانەیە بەھەمان  خواردن  قەڵەو نەبن لەزانستی خۆراكدا بۆھەر یەك  لەگروپە  خوێنەكان جۆری خواردنەكان  دیاری  كراوە ھەڵگری  گروپی خوێنی  « O» گەدەیان  توانای   باشتر  ھەرسكردنی   گۆشتی  ھەیە چونكە ڕێژەیەكی  زیاتر   لەترشی  ئەسیدی  لەگەدەیان  ھەیە بەڵام  ھەڵگری  گروپی  A   گەدەیان  ڕێژەی  ئەم ترشەی   كەمە  بۆیە  خواردنی  گۆشت  بە پەسەند  نازانرێت   بۆ خوێنی  A  چونكە  دەبێتە  ھۆی  كەڵەكە بوونی   چەوری و لەدوایشدا  دروست بونی  قەڵەوی تەنانەت  چۆنیەتی  وەرزشیش  جیاكراوەتەوە بۆ گروپە خوێنەكان بۆ نمونە :پسپۆران دەڵێن  ھەڵگڕی  گروپی  O دەبێت وەرزشێكی  بەگور  ئەنجام  بدات  لەو كاتەی  ھەڵگری گروپی B وەرزشێكی  ئاسایی و ھەڵگری  گروپی  A وەرزشێكی نەرمتر  ئەنجام بدات ،بەڵام  ھەڵگری  گروپی AB باشترە كە بە ئارامترین  وەرزش  ئەنجام بدات.


PM:04:43:18/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 2556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌