پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و له جه‌وله‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 19 / 1 / 2021 تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بكه‌ن و ئه‌و یارییه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌بارت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌ك ده‌ست پشت به خوای گه‌وره ته‌واوی ئاماده‌كاری به یاریزانان كراوه و یاریزانان به‌رپرسیارێتیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌نجامی ئه‌و یارییه ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان بناغه‌یه‌كی پته‌وی هه‌یه‌و هه‌ژده یاریزانی تیپه‌كه له نێو شاری سلێمانی دیاری كراوه كه ئه‌وه‌ش به‌و پلانه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی كاپتن ویسام كه دای ڕشتبوو بۆ دروست بوونی تیپێك كه به شێوازی ( تیكی تاك ) یاری بكه‌ن .
هه‌روه‌ك سه‌لیم ئاماژه‌ی پێدا كه توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن له‌و پلانه و یاریزانان یه‌ك دڵ و یه‌ك ڕۆح به‌و شێوه‌یه ده‌چنه نێو یاریگه و پلانی ڕاهێنه‌ر به جێده‌گه‌یه‌نن .
له كۆتایش ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان سوپاسی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و كوڕه تازه‌پێگه‌یشتوو لاوانه مسۆگه‌ر ده‌كات به پشتیوانی خوای گه‌وره .