تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
بێگومان وەرزشكردن باشترین شتێكە لە جیھاندا كە ھیچ زیانی نەبووە بۆ وەرزشەوانان و كەسانی ئاسایی بەڵام لەكاتی وەرزشكردن و ڕاھێنانەكاندا چەند جۆرە ھۆرمۆنێك یان ووزە بەخشێك بەكار دێت رەنگە كەم خواردنی یان زیاخواردنی كێشە بۆ تەندروستی و بەشە جیا جیاكانی لەش بگەیەنێت و لەكۆتایدا زیانێكی بۆی ھەبێت .
بەكارھێنانی ھۆرمۆن و ووزە بەخشەكانی لەكاتی ڕاھێنانەكاندا ئەگەر جاڕێك سودی ھەبێت ئەوا دووجار زیانی ھەیە كەلەژێر ڕێنمایی كەسانی پسپۆرو شارەزادا بەكار نەھێنڕێت ، لەوانەش ھۆرمۆنی DHT وەرزشەوانان توشی ھەڵوەرینی موی سەریان دەبنەوە لەكاتی بەكارھێنانی لەرادە بەدەری ھۆرمۆنی تێستۆستیرۆن چونكە ھۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بە ھۆی ئەنزیمی « 5 Alpha» لەناو لەشدا دەگۆڕێت بۆ ھۆرمۆنی دیھایدرۆتیستۆستیڕۆن «DHT» كە ئەم ھۆڕمۆنە ھۆكارە بۆ لاواز بونی ڕەگەكانی مووی سەر و ھەلوەرینی .
بۆچارەسەری ئەو كێشەیە و ڕێگری كردن لە ھەڵوەڕینی قژیان بەشێك لە یاریزانان DHT blocker بەكاردەھێنن لە ڕێگای حەبەوەو یاخود حەبێك كەدەبێتە ھۆكاری كەمتر گۆڕانی تیستۆستیرۆن بۆ DHT .
بەڵام لەھەمو بوارەكاندا گەر ھۆرمۆن و وزە بەخش بەكار نەھێنێرێ ئەوە باشترە چونكە خواردنی ئەو دەرمان و وزە بەخشانە زیانی لاوەكی خۆێ ھەر دەبێت .