زاگرۆس نانه‌كه‌لی -
ژیار گۆڤه‌ندی یاریزانی برایه‌تی، ئه‌گه‌رچی له باڵی چه‌پ یاری ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك سه‌ره‌ڕم و گۆڵكار له خولی نایابی كوردستان ده‌بیندرێت، ژیژۆ كه ئه‌و نازناوه‌یه من پێمبه‌خشیوه، تووشی پێكان بووه‌و به قسه‌ی پزیشكی تایبه‌تی یانه‌كه له نێوان چوار تا شه‌ش هه‌فته داده‌بڕێت.
لاوه گۆڵكاره‌كه‌ی نایابی كوردستان و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی كه قۆناغه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی به سه‌ركه‌وتوویی بڕی، ئێستا تۆقێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی خولی نایابی كوردستانه، به‌ڵام پێكان له به‌رده‌م دره‌ه‌شانه‌وه‌ی زیاتر‌و هه‌ژاندنی زۆرتری گۆڵی ركابه‌ره‌كان وه‌ستاندی. پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه كه (ئێسكی سه‌ره‌كی قاچی درزی بردووه)، هه‌روه‌ها (الرباگ الڤنبوبی الشڤوی اڵامامی و الرباگ الكاحلی الشڤوی اڵامامی) به‌هه‌مان شێوه درزیان بردووه.
گه‌ر باس له‌یاریكردنی ژیاری به‌هره‌مه‌ند بكه‌ین، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی شێوازی یاریكردنی جیاوازه، له‌رووی پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی، جه‌سته‌یه‌كی پته‌و و توند و تۆكمه، ترسناك و تۆقێنه‌ر بۆ گۆڵپارێزه‌كان، خاوه‌ن لێدانی به‌هێزه، جگه له‌وه لێدانه سه‌ره‌كانی ترسناك و كاریگه‌رن، له‌هه‌مان كاتدا بۆ لێدانی سزا به‌شێوازی ئینگلیزی توند وناوه‌ندی گۆڵ ده‌كات.
ژیژۆی هاروهاجه‌كه‌ی برایه‌تی درێسی ژماره (2) ده‌پۆشێت كه‌خۆشی له باڵی چه‌پ و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی یاریگا یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كه ده‌یه‌وێت خۆی بۆ هانده‌ران و میدیاكارانی وه‌رزشی بنوێنێ، هه‌روه‌ها تا دوا خوله‌كی یاری شه‌ڕ له‌سه‌ر تۆپ ده‌كات وبه هێزێكی جه‌سته‌ی باش ده‌جه‌نگێت و حه‌ز به گۆڕان ناكات، بۆ هاوڕێكانیشی پاڵنه‌رو پاڵپشتێكی باشه بۆ هێرشبردنی به كۆمه‌ڵ و دروست كردنی تۆپی جیاواز، له گۆڵ دروستكردن و ئه‌سیستیشدا سه‌لماندویه‌تی نایابه، تاتۆكانی ده‌ستی ژیژۆش به‌شێكه له مه‌كرو نمایشه جادووگه‌رییه‌كانی، له‌یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر چه‌مچه‌ماڵ كه گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد، به ده‌سته تاتۆكه‌ی هه‌ر پێنج په‌نجه‌ی له‌سه‌ر رووخساریدانا ودیمه‌نێكی فێڵبازی وخۆنمایشكردنێكی تری نمایش كرد‌و خۆی كرده تۆڕێكی نه‌ردین بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیاكارانی وه‌رزشی، وایكرد به چڕی خۆی بخاته نێو باسی رووپه‌ڕی رۆژنامه وماڵپه‌ڕ و په‌یجی كه‌ناڵه‌كان و په‌یجی میدیاكارانی وه‌رزشی و په‌یجه‌كانی دیكه، بێگومان ئه‌مه ژیری ژیژۆی ژیره.
بۆیه گه‌ر پێكان نه‌بوایه ژیژۆ نمایشی نایابتر وسه‌رسۆڕهێنه‌رتری له خولی نایاب پێشكه‌ش به خوله‌كه ویانه‌كه و هاوادارانی ده‌كرد، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نجه سه‌رسه‌خت و سه‌ركێش و جادوكه‌ره‌كه گرنگه، بۆیه ساغ و سه‌لامه‌تی یاریزانیش له ئه‌نجام و پاڵه‌وانبوون و گۆڵكار زۆر گرنگتره، له كۆتاییدا هیوای زوو گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیژو سه‌لامه‌تیش بۆ تێكڕای یاریزانانی جیهان ده‌خوازم.