پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی خورماڵ هه‌میشه گرنگی به یارییه تاكه‌كان ده‌دات و له‌و نێوه‌نده‌شدا ، تیپی كاراتێی یانه‌كه‌ی فه‌رامۆش نه‌كردووه .
له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ڕێكه‌وتی 15 و 16 / 1 / 2021 و له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی خورماڵ و به داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمی ئه‌و یانه‌یه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی و ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شڤان عوسمان یاریزانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی سیمینارێك و كه‌مپێكی دوو ڕۆژه‌یان كرد .
ئه‌و سیمینار و كه‌مپه به میوانداری به‌ڕێز مامۆستا دیار سكرتێری لقی سلێمانی یه‌كێتی كاراتيَی عێراق به‌رێوه چوو كه تێیدا وانه‌بێژان به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی وانه‌كانیان به یاریزانانی ئه‌و یانه‌یه دا .
جێگه‌ی باسه تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی خورماڵ یه‌كێكه له تییپه به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراق و چه‌ندین یاریزانی له ململانێی پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌كاندان .
دواجار و پاش كۆتاهاتنی سیمینار و كه‌مپه مه‌شیقه‌كه ، یانه‌ی وه‌رزشی خورماڵ سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌شی كاراتێی یانه‌كه‌یان كرد كه هه‌میشه پاڵپشت و هاوكار بوون بۆ به‌ره‌و پێشچوونی تیپی كاراتێی یانه‌كه‌یان .