پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌ی رێكاری له رووداوه‌كانی یاری نێوان ئافره‌تانی دهۆك و ئه‌فرۆده‌یت له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، وردبینی و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان، یاریزانه‌كان داوای لێبوردنیان له یه‌كتر كرد و ئاشتبوونه‌وه و هیچ گرفتێك نه‌ماوه.
2- به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له یاری نێوان ئافره‌تانی دهۆك و ئه‌فرۆده‌یت له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان دوای لێكۆڵینه‌وه، بڕیاردرا به راگرتنی یاریزانی یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك (شێنێ قادر) بۆ یه‌ك یاری و غه‌رامه‌كردنی به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- هه‌ر سزایه‌كی دارایی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر (یانه‌كان، كارگێران، ستافی هونه‌ری، یاریزانان و خزمه‌تگوزار) ـی یانه‌كان بدرێت، پێویسته رۆژێك پێش یاری بڕی غه‌رامه‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت:
أ- بۆ یانه‌كان، ئه‌گه‌ر غه‌رامه‌كه رۆژێك پێش یاری راده‌ست نه‌كات، ئه‌وا یارییه‌كه‌یان به‌رَیوه ناچێت و ئه‌نجامی یارییه‌كه (3×0) گۆڵ بۆ تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت و سزاكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ب- ئه‌گه‌ر غه‌رامه بۆ كارگێران و ستافی هونه‌ری و یاریزانان و خزمه‌تگوزار بێت، بۆیان نییه له نێو یاریگه ئاماده‌بن تاكو پاره‌كه رۆژێك پێش یاری راده‌ست نه‌كات، له ئه‌گه‌ری دواخستنی سزاكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
4- بڕیاری یه‌كێتییه‌كه‌مان تایبه‌ت به‌شداری نه‌كردنی یاریزانانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، كه به فه‌رمی ئاگادارمان كردبوونه‌وه نابێت به‌شداری له یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی عێراقدا بكه‌ن تاكو خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان هه‌بێت، دوا ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و یاریزانانه‌ی ناویان له خواره‌وه هاتووه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یارییان كرد و بڕیاره‌كه‌یان شكاند، بڕیاردرا به:
أ- غه‌رامه‌كردنی هه‌ریه‌كێك له‌م یاریزانانه به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ب- ئاگاداری كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، ئه‌گه‌ر دووباره بڕیاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بشكێنن و به‌شداری له یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی عێراقدا بكه‌ن، مافی به‌شداری كردنیان له وه‌رزی 2021/2022 ـی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان نابێت.
ت ـ غەرامەکردنی یاریدەدەری راهێنەری تیپی فوتساڵی یانەی چۆمان (عەبدولرەحمان حوسێن) بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار و، بانگهێشتکردنی بۆ بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١/١٨ لە کاتژمێر ٤:٠٠ ـی ئێوارە.
پ- بانگهێشتی ئه‌و یاریزانانه‌ی له خواره‌وه ناویان هاتووه ده‌كه‌ین، بۆ رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18/1/2021 له كاتژمێر 4:00 ـی ئێواره بۆ باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، هه‌ر یاریزانێك ئاماده نه‌بێت تووندترین سزا ده‌درێت.
• دێرین مه‌حموود ـ ئافره‌تانی دهۆك.
• شۆخان نوره‌ددین ـ چۆمان
• ئاواز یوونس ـ چۆمان
• خه‌ڵات ئه‌سعه‌د ـ چۆمان
• هێدی خان مه‌جید ـ ئه‌فرۆده‌یت
• حه‌لیمه جه‌لیل ـ ئه‌فرۆده‌یت
• شانۆ محه‌مه‌د ـ ئه‌فرۆده‌یت
• شه‌نگار غالب ـ ئه‌فرۆده‌یت
5- ئاگاداری كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان، كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له نێو یاریگه‌دا وێنه له‌گه‌ڵ ستافی ناوبژیوانان و كاپتنی یانه‌كان بگرن.
6- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی دربه‌ندیخان، كه یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان له یاریگه‌ی خۆیان ئه‌نجام نادرێت، تاكو رێڕه‌وی تایبه‌ت به هاتنه ژووره‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یاریزانان و ستافی ناوبژیوانان دروست نه‌كه‌ن.
7- گۆڕانكاری له به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان كراوه، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
أ- یارییه‌كانی گه‌ڕی یازده‌یه‌م له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 22/1/2021 به‌رێوه ده‌چێت.
ب- یارییه‌كانی گه‌ڕی ده‌یه‌م له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 29/1/2021 به‌رێوه ده‌چێت.
8- دوای بانگهێشتكردنی سه‌رپه‌رشتیاری یاری و نوێنه‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی ئاشتی و سه‌یدسادق و ستافی ناوبژیوانانی یاری نێوان ئاشتی و سه‌یدسادق له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دران:
أ- راگرتنی ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ر (محه‌مه‌د له‌تیف) تا كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ وه‌رزی 2021/2020، ئه‌مه‌یش به هۆی هه‌ڵه‌ی زه‌ق و بڕیاری نادروست له یارییه‌كه.
ب- راگرتنی راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌یدسادق (ره‌مزی ساڵح) بۆ یه‌ك یاری و غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی و رێنماییه‌كان و وه‌رگرتنی كارتی سوور له یارییه‌كه‌دا.
ت- سه‌رپه‌رشتیار و ستافی ناوبژیوانی یارییه‌كه ده‌گۆڕدرێن.
پ- یارییه‌كه له رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 19/1/2021 له كاتژمێر 2:00 ـی ئێواره، له یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانی هه‌ردوو یانه له گێمی دووه‌م به هه‌مان لیستی ناوی یاریزانان و سزاكان و ئه‌نجامی یارییه‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ج- هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاماده‌ی یارییه‌كه نه‌بێت، به دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كرێت به ئه‌نجامی (3×0) گۆڵ بۆ یانه‌ی ئاماده بوو.
ح- ئاگاداری كۆتایی بۆ جه‌ماوه‌ری یانه‌ی سه‌یدسادق، ئه‌گه‌ر رێز له رێنماییه‌كان نه‌گرن و دوور نه‌كه‌ونه‌وه له هاندانی ناته‌ندروست، یاری یانه‌كه‌یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كی دیكه به 100 كم دوورتر.
9- یاری نێوان (رزگاری × ئاشتی) و (سه‌یدسادق × خانه‌قین) له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 22/1/2021 له كاتژمێر 2:00 ـی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.
10- له یاری نێوان برایه‌تی و چه‌مچه‌ماڵ له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (هه‌رێم كه‌ریم) ژماره 2 بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ چوار یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
11- ئاگاداری كۆتایی بۆ جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شه‌قڵاوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت یاری ئاگرین له نێو یاریگه‌دا به‌كاربێت، له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه سزای تووند ده‌درێن.
12- ئاگاداری یانه‌ی شۆرجه ده‌كه‌ینه‌وه پێویسته ژووری تایبه‌ت و توالێت بۆ سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان و یاریزانانی یانه‌ی میوان دابین بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كانیان له یاریگه‌ی خۆیان ئه‌نجام نادرێت.
13- سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ (سه‌لمان حه‌مید) و سه‌رۆكی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (رێبوار خدر) و سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌قڵاوه (زیاد محه‌مه‌د)، كه له هه‌فته‌ی رابردوو له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، رۆڵێكی باش و جوانیان گێڕاوه له رێكخستنی هانده‌رانی یانه‌كانیان و هێمن كردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانیان له كاتی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له یارییه‌كاندا.