یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان چالاكییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕاگه‌یاند



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان و لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكانی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی‌ له‌ به‌رشێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كانی‌ كرد به‌م شێوه‌یه‌ .

خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان ـ گەڕی شەشەم ـ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١/١٩.

خولی پلەیەکی کوردستان ـ گەڕی پێنجەم

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١/٢٠.

خولی نایابی کوردستان ـ گەڕی حەوتەم

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١/٢١.

نەورۆز ـ دهۆک
شێروانە ـ برایەتی
چەمچەماڵ ـ هەولێر
پێشمەرگەی هەولێر ـ پێشمەرگەی سلێمانی

خولی نایابی کوردستان ـ گەڕی حەوتەم

رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠٢١/١/٢٢.

سۆران ـ هەڵۆ
ئارارات ـ هەندرێن
زاخۆ ـ دەربەندیخان

خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان ـ گەڕی یازدەیەم ـ رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠٢١/١/٢٢.

تێبینی ..

١- یاری تەواو نەکراوی نێوان ئاشتی و سەیدسادق لە گەڕی چوارەمی خولی پلەیەکی کوردستان، لە رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٩ لە کاتژمێر ٢:٠٠ ـی ئێوارە لە یاریگەی پێشمەرگەی سلێمانی تەواو دەکرێت.

٢- هەردووی یاری نیوان (رزگاری ـ ئاشتی) و (سەیدسادق ـ خانەقین) لە گەڕی پێنجەمی خولی پلەیەکی کوردستان، لە رۆژی هەینی ٢٠٢١/١/٢٢ لە کاتژمێر ٢:٠٠ ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

٣- سەرجەم یارییەکانی گەڕی یازدەیەم و کۆتایی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان پێش دەخرێت، لە رۆژی هەینی ٢٠٢١/١/٢٢ ئەنجام دەدرێت، یارییەکانی گەڕی دەیەم دوا دەخرێت لە رۆژی هەینی ٢٠٢١/١/٢٩ ئەنجام دەدرێت.

٤- یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان، لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، لە رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١/٢٠ لە کاتژمێر ٢:٠٠ ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.


PM:07:45:16/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌