تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
كۆرس نوسین ھەر تەنھا رێزكردنی ناوی ڕاھێنانەكان نیە بەڵكو بریتیە لە ٣ ڕێسا كە پێویستە ڕاھێنەر رەچاوی بكات كاتێك یاریزانێك لەبەردەمی دەوەستێت ڕاھێنەر پابەند بوو بەم سێ ڕێسایە دەتوانێت بەشێوەیەكی دروست كۆرسەكە دابڕێژێت و یاریزان سودی لێ وەربگڕێت .
یەكەمین ھەنگاوی كۆرس نوسین بریتیە لەدابەشكردنی ماسولكەكان بەسەر ڕۆژەكانی ھەفتەدا ، ئایا لەڕۆژەكەدا چەند ماسولكهو مەشقیان پێدەكڕێ وە كامانە ماسولكە لەگەڵ یەكتری لەیەك ڕۆژدا دەخڕێنە ژێر فشاری مەشقەوە ئەگەر چی ڕێساكانی لەشجوانی پێمان دەڵێت ئەبێت ماسولكەیەكی گەورەو ماسولكەیەكی بچوك بخرێتە ژێر مەشقەوە .
ژمارەی سێتەكان بەگوێرەی ڕێسای جۆ ویدەر بۆ ماسولكە گەورەكان ١٢-١٦ سێت دیاری كراوەو بۆھەر ڕاھێنانێكیش ٤ سێتە بۆ ماسولكە بچوكەكان ٢-٣ جۆرو ڕاھێنان دیاری دەكڕێت .
ژمارەی تكرارات واتە دوبارەبونەوەكان ژمارەی دوبارەبونەوەكان بەگشتی لە نێوان ١٥- ٥ دایە بۆھەر سێتێك كە مەبەست لێی سوتاندنی چەورییە یاخود بنیاتنانی لەشێكی ڕێك وجوان یاریزانێكی سەرەتایی لەیەكەم بەرنامەیدا باشترە كە بەرنامەكانی جێگیرو سابت بێت ئەمەش بۆ ئەوەی یاریزان پەنا نەباتە بەر بەكارھێنانی كێشی زۆرو جوڵەكانی بەباشی ئەنجام بدات .