پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاروان شێخ زیره‌كی راهێنەری فوتساڵی كچانی یانه‌ی ئافرۆدێت دەستی لەپۆستەكەی هەڵگرت و سه‌باره‌ت به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌شی له پۆستی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ناوبراو بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سه‌ره‌تا سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانم له ئه‌ركی ڕاهێنه‌رێتی ، سوپاس بۆ ته‌واوی كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌مان كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ دڵسۆزانه كارمان كردوو ئه‌نجامی به‌رچاومان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ده‌ست هێنا و خۆبه‌خشانه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ڕۆح ئه‌و تیپه‌مان خسته‌وه نێو كێبڕكێ به‌هێزه‌كان .
كاروان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌م ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی كردووه و هیوادارم قبوڵی بكه‌ن چونكه دوا بڕیاری منه و هیواداریشم دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌م تیپه‌كه زیاتر به‌ره‌و پێشبچێت و به‌رده‌وامبن .
ئه‌وه‌ی كاروان ئاماژه‌ی پێدا كه له كاتێكدا ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر تیپه‌كه نه‌مابوو به‌لاَم به هه‌وڵی دڵسۆزان توانیان تیپه‌كه بخه‌نه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی و پله‌ی سێهه‌مان له یه‌كه‌م ساڵ به ده‌ست هێناوه .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌و پۆسته‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ر به‌رده‌وام بووه و پارساڵیش تا یاری پێش كۆتایی له ململانێ دابوون .
دواجار زیره‌كی ڕاهێنه‌ر ووتی چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز له‌و تیمه‌ن و چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێده‌كرێت و گه‌ر پاڵپشت بكرێن به دڵنیایی بۆ داهاتوو تیپه‌كه ئه‌نجامی به‌رچاوی ده‌بێت .