ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستێكی‌ گرنگی‌ ئه‌نجامدا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ موسا دیمبیلی‌  فه‌ڕه‌نسی‌ وهێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ لیۆن واژوو كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یبانه‌ی‌ لیۆن گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن و به‌ خواستن  وتا كۆتایی وه‌رزی‌ موسا دیمبیلی‌ هێرشبه‌ری‌ ئه‌و یانایه‌یان گواسته‌وه‌ .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌تله‌تیكۆ باسی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ بۆ ئه‌م نیوه‌ وه‌رزه‌ میلۆنێك و 500 هه‌زاریان داوه‌ته‌ یانه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ و له‌ كۆتایی وه‌رزیش ڕۆخی‌ بلانكۆس ده‌توانێت به‌ 33 ملیۆن نیو به‌ یه‌كجاری‌ ئه‌و یاریزانه‌  بگوازێته‌وه‌.



PM:04:34:15/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌