پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ كوڕان له ولاَتی به‌حرێن ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتیه‌كه ئاگاداری یانه‌كان ده‌كاته‌وه له دوا واده‌ی نوسراوی فه‌رمی یانه‌كانیان بۆ به‌شداری و ڕه‌زامه‌ندی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له به‌رواری 18 تا 29 / 3 / 2021 و له ولاَتی به‌حرێن به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عه‌ره‌بیش واده‌ی كۆتایی ڕه‌زامه‌ندی یانه‌كانی دیاری كرد .
به پێی نوسراوی یه‌كێتییه‌كه‌ی عه‌ره‌بی دوا واده‌ی نوسراوی یانه‌كان بۆ به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا 18 / 2 / 2021 ده‌بێت .
هه‌ر له نوسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عه‌ربی هاتووه له واده‌ی گه‌یشتنی شاندی یانه‌كان و ناوبژیوانان و یه‌كێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌م شێوه‌یه :
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 / 3 / 2021 گه‌یشتنی شاندی یانه‌كان و ناوبژیوانان و نوێنه‌ری یه‌كێتییه‌كانی باله‌ی ولاَتان .
ڕۆژی هه‌ینی 19 / 3 / 2021 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه .
ڕۆژی شه‌ممه 20 / 3 / 2021 ده‌ست پێكی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه .
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 / 3 / 2021 كۆتا یاریی پاڵه‌وانێتییه‌كه .
ڕۆژی دوو شه‌ممه 29 / 3 / 2021 گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كان و یانه به‌شداره‌كان .