پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی شه‌شه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش ، پێشمه‌رگه‌ی سلێَمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاری كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی میوان توانیان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و یانه‌ی شێروانه توانیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا و به بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی هه‌ڵۆ به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ سێ خاڵی ئه‌و هه‌فته‌یه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
هه‌رچی یانه‌ی برایه‌تی بوو به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ یان برده‌وه و دهۆكیش له نێو یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆی ده‌لال توشی شكست هاتن .