به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتا سێ پاڵێوراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ كۆتا سێ پاڵێوراوی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد 

بڕیاره‌ 24ی‌ ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجام بدرێت .

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرای‌ كرد كه‌ سێ پاڵێوراو ماونه‌ته‌وه‌ بۆ كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی‌ یانه‌كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ خوان لاپۆرتا كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستهبَنێت ڤیكتۆر فۆنت  و تۆنی‌ فریشیا .

له‌ سبه‌ی‌ هه‌ینییه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كان به‌ فه‌رمی‌ ده‌ستپێده‌كات.


PM:07:30:14/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌