پێشمه‌رگه سپۆرت -
گه‌ڕی شه‌شه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌م گه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاریان ده‌كه‌ن .
بڕیاره ئه‌و یارییه به هه‌مان شێوه‌ی كاتی هه‌فته‌كانی دیكه و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 14 / 1 / 2021 به‌ڕێوه بچێت و هه‌روه‌ك ناوبژیوانی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ش دڵشێر عومه‌ر ده‌بێت .
ئه‌مه‌و له هه‌مان هه‌فته و هه‌مان ڕۆژ سێ یاری دیكه‌ی هه‌فته‌ی شه‌شه‌م ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو برایه‌تی میوانداری له چه‌م چه‌ماڵ و هه‌ڵۆ له شێروانه‌ی ده‌كه‌ن و زاخۆش ده‌بێته میوانی دهۆك .
خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :