پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 13 / 1 / 2021 و به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له‌و هه‌فته‌یه خانه‌قین و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به گۆڵێك یه‌كسان بوون و ئاڵتون كۆپری و ڕزگاری خانه‌قینیش به 2 گۆڵ خاڵه‌كانیان به‌شكرد .
سێهه‌م یاری یاریگه‌ی ئاشتی له شاری سلێمانی هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی ئاشتی و سه‌ید سادقی به یه‌ك گه‌یاندوو له كۆتایی گێمی دووه‌م یاری وه‌ستا و ته‌واو نه‌كرا .
هه‌رچی یانه‌ی شه‌قلاَوه بوو به سود بینین له یاریگه‌ی خۆی و به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ئاسۆیان برده‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی كۆیه میوانداری له یانه‌ی گاره كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه كۆتایی هات .
هه‌رچی یانه‌ی خاك و ئاكرێ بوو به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .