پێشمهرگه سپۆرت -
دوای ئەوەی له بهرواری ٢٠٢١/١/١٢ و بە رێنماییەکی تایبەت سەرجەم راهێنەران و یاریزانانی بەشدار لە خولی نایابی فوتساڵی کچانمان ئاگادار کردەوە، کە ئەگەر یارییەکانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان و خولی نایابی فوتساڵی کچانی عێراق لە یەک کات بوو، ئەوا دەبێ راهێنەران و یاریزانان لە خولی کوردستان یاری بکەن، چونکە:
١- یارییەکانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، چەندان ساڵە لە رۆژی هەینی و لە کاتژمێر ٢:٠٠ ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت، ئەوا یەکێتی تۆپی پێی عێراقە رۆژ و کاتی یارییەکانی وەک یارییەکانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان داناوە، بۆیە دەبێ ئەوان رۆژ و کاتەکە بگۆڕن نەک ئێمە.
٢- ئێمە لە یەکێتییەکەمان پشتگیری هەموو یانەیەکی کوردستان و راهێنەر و یاریزانانی کورد دەکەین، کە بەشداری لە خولی عێراق دەکەن، بەڵام خولەکانی کوردستان لە سەرووی هەموو یانەیەک و راهێنەرێک و یاریزانێکە، بەرژەوەندی گشتی لە سەرووی بەرژەوەندی تایبەتییەیەوە.
٣- یانە بەشدار بووەکانی خولی نایابی فوتساڵی کچانی عێراق، کە ژمارەیان تەنیا شەش یانەیە، پشت بە راهێنەر و یاریزانەکانی کوردستان دەبەستن، بۆیە پێویستە لەسەر یەکێتی تۆپی پێی عێراق، ئەوان خۆیان بگونجێنن و رۆژ و کاتی یارییەکانیان بە شێوەیەک دابنێن، کە کاریگەری لەسەر خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان و راهێنەران و یاریزانانی کوردستان نەبێت.