پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی ئه‌ستێره‌ی یاتنه‌ی پاریس سانجێرمان .
له ماوه‌ی ڕابردوودا مباپێ ڕه‌تیكردۆته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه .
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاشكرایان كردووه كه به‌رپرسانی ڕیاڵ مه‌درید له‌و بڕوایه‌دان كه مباپێ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بباته سه‌ر وگرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه تا ئه‌وه‌ی به نرخیچكی كه‌متر یانه‌ی شاهانه بتوانێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕیالبَ مه‌درید ده‌یه‌وێت له فرۆشتنی ئیسكۆ ومارسیلۆ وسیبایۆس ویۆڤانیج و چه‌ندین یاریزانیچكی تری 100 ملیۆن یۆرۆی ده‌سبكه‌وێت و نرخی مباپێیش به‌هۆی نزیكی ته‌واوبونی گرێبه‌ستی‌ه‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ داده‌به‌زێت.