پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 12 / 1 / 2021 و له هه‌فته‌ی پێنجه‌می خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له شاری كه‌ركوك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی خاك بوونه میوانی ئه‌و یانه‌یه ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام توانیان سێ خاڵی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌ربگرن و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به كۆی 10 خاڵ خۆیان گه‌یانده پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه .