پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی بۆ قۆناغی دووه‌م ڕاگه‌یاند كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 23 / 1 / 2021 و له شاره‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچن .
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، شوڕته ، دووكان ، قاسم ، مه‌سافی شیمال ، حه‌بانیه و سه‌ناعه ) تێیدا به‌شدارن له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ك یارییه‌كانی كۆۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و یانه‌كانی ( به‌حری ، غاز ، هه‌ولێر ، جه‌یش ، به‌له‌د ، ده‌غاره و حه‌دیسه ) تێیدا به‌شدارن .
ئه‌مه‌و خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بن .