پیَشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوان كراوانه‌ی هه‌میشه به ده‌ستی دێنێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق و دوایی گه‌یشتنی هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( مینا حه‌سه‌ن ، ئه‌ژین عه‌لی و ئه‌سما عه‌لی ) یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ڕیزی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی كیژانی عێراق ، چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی خاتوو ( ئه‌سما عه‌بدول ڕه‌زاق ) پێشكه‌ش به به‌ڵێن حه‌یده‌ی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كیژانی یانه‌ی وه‌رزشی پیێشمه‌رگه و كیژه یاریزانه‌كانی كرا .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاسی تایبه‌تی خاتوو ئه‌سما ده‌كه‌ین بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌مان و ئاراسته‌كردنی چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی به تیپه‌كه‌مان كه خۆش به‌ختانه توانیمان له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پشكی شێَرمان به‌ربكه‌وێت .
هه‌روه‌ك به‌ڵێن ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان هیواخوازن له جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و متمانه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌بن و بۆ ئه‌نجامیش له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی و عه‌ره‌بی یاری ده‌كه‌ن .