پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری كه‌ركوك و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شدار له قۆناغی نوێی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق تیروپشكی پالاَوتن ئه‌نجام درا .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 12 / 1 / 2021 و له نێو باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كانی گه‌یشتوو به قۆناغی داهاتووی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق تیروپشك بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور ئه‌نجام درا كه بڕیاره یارییه‌كانی به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام بدرێن .
ئه‌مه‌و دوای ڕاگۆڕینه‌وه له نێوان نوێنه‌ری یانه‌كان بڕیار درا كه یارییه‌كان له به‌رواری 21 / 1 / 2021 ده‌ست پێبكات و یانه‌كانی به‌شداری پالاَوتنه‌كه‌ش بریتیی ده‌بن له ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، نه‌ورۆز ، داقوق ، دهۆك و حه‌ویجه ) .
هه‌روه‌ك بڕیاره له كۆتایی خوله‌كه سێ یانه‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌می ڕیزبه‌ندی بگاته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه و ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دیاری كرا بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی .
خشته‌ی یارییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێی ده‌رئه‌نجامی تیروپشكی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
گەڕی یەکەم - نەورۆز * پێشمەرگەی سلێمانی
گەڕی دووەم - پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چاوەڕوانە
گەڕی سێیەم - پێشمەرگەی سلێمانی * حەویجە
گەڕی چوارەم - دهۆک * پێشمەرگەی سلێمانی
گەڕی پێنجەم - پێشمەرگەی سلێمانی * داقوق