سكارین و وەرزشەوانان


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

سكارین  پێكھاتەیەكی   بلوری  ڕەنگ  سپیە  كەلە مادەی تۆلین   بەرھەم  دەھێنڕێت   بۆ یەكەم  جار  لەلایەن  پرۆفیسۆر ایبرا   رامسن  سكارین لەزانكۆی جۆنز ھۆبگنز  لەویلایەتە  یەكگرتوەكانی   ئەمەریكا  دۆزرایەوە سكارین  ھیچ بڕە  كالۆریەكی  تێدا  نیە  بەڵام  تامی له‌ شیرینی شەكری  ئاسایی بەرزترە  سكارین  لە جیاتی شەكر  لەلایەن   ئەو كەسانەوە  بەكاردێت  كە یاریزانن و  وەرزشدەكەن  ، یاخود   ئەو كەسانەی توشی  نەخۆشی  شەكرە  بون بەڵام  نابێت  لەسەر  گەدەی  خاڵێ  بخورێت  ، سەرەرایی ئەوەی   سكارین  نابێتە  ھۆی  تێكچونی  ددانەكان   ھەروەھا  كاردەكاتە  سەر  كەم كردنەوەی  چەوری   خوێن   كەم بونەوەی  كێشی لەش بەڵام  زیادەرەوی  لەبەركارھێنانی  ئەبێتە  ھۆی  دروستبوونی  وەرەم لەلەش و  تێكچونی  فرمانەكانی  گورچیلە  و  ھەندێك جار  توشبوون  بە   كەمخوێنی و  نەخۆشی  شێرپەنجە  .

سكارین  لەلان  وەرزشكارانەوە  زۆر  بەكاردێت  بەتایبەتی   خواردنەوە  گازیەكان وەك  بیبسی  كۆلا ،  یان بۆ شیرین كردنی  چا  یان  قاوە  چونكە  لەكاتی  تەنشیف    یاریزانان  دوردەبن  لەتامی  شیرینی  بۆیە  لەرێگای  سكارین   ئەو گرفتە  چارەسەر  دەكەن  و پێویستە  یاریزانان   وریا بن  كە  ساڵانە   تەنھا  بۆ ماوەی  دیاركراو  ئەو سكارینه‌  بەكاربھێنن لەبەر ئەوەی  ھەندێك  سەرچاوە  ئاماژە  بەوە  دەكەن  كە   بەردەوام  بون  لەسەر  خواردنی    سكارین  چاو  كز  دەكات  و  كەسەكە  توشی  لەرزۆكی  دەكات   .


PM:03:34:12/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌