پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی لیژنه‌یه‌كی كاتی بۆ لقی سلێمانی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی و په‌یوه‌ست به كار‌و باره‌كانی سه‌ر به سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق و دوای بانگه‌واز بۆ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 11 / 1 / 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سیروانی نوێ و به ئاماده‌بوونی نه‌به‌ز عه‌لی سه‌رۆكی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی سلێمانی سه‌ر به سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان و چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوسی دیاری ده‌زگا و كه‌ناڵ و میدیا ڕۆژنامه‌وانییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بۆ دیاری كردنی نوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌نوسان و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتی ئه‌نجام درا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و دوایی گۆڕینه‌وه‌ی ڕاكان له نێوان سه‌رۆكی لقی سلێمانی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی و ڕۆژنامه‌نوسان دواجار پاش هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه ( سواره كه‌ریم ) وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتی ڕۆژنامه‌نوسان دیاری كرا‌و ( ئه‌رده‌لاَن محه‌مه‌د ) به جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامان ( به‌همه‌ن غه‌ریب ، شڤان ڕه‌ووف و میران محه‌مه‌د ) لیژنه كاتییه‌كه‌یان پێك هێنا .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت سواره كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان ده‌بێت كار بۆ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان بێ جیاوازی بكه‌ن و په‌یوه‌ست به یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان كار‌و باره‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی عێراقی ڕاپه‌ڕینن تا وه‌ك سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان و شاری سلێمانی به‌شداری له هه‌ر خول و چالاكییه‌ك بكه‌ن كه له ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به سوپاسه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆته پردێكی گه‌یشتن به ڕۆژنامه‌نوسانی عێراقی و له ڕێگه‌ی به‌ڕیزیانه‌وه ئه‌و ده‌رگایه كراوه‌ته‌وه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خولێكی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی له نێو یانه‌كه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه كه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق ده‌بێت و بڕوانامه ده‌درێته به‌شدارانی خوله‌كه .