پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیداو له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی خاكی شاری كه‌ركوك ده‌بێته میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ناوبراو ، ئه‌و یارییه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خوله‌كه ده‌بێت و پێشمه‌رگه‌كان دوای ئاماده‌كاری پێویست ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پیشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره له‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاری ده‌كه‌ین و یاریزانی نوێ له نێو تیمه‌كه‌ی یانه‌كه‌مان هه‌یه كه چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێده‌كرێت ، سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی خاك سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌واوی ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌یان كردووه و بۆ ئه‌نجام یاری ده‌كه‌ن و گه‌ر یاریزانان پلانی ڕاهێنه‌ر به‌جێ بگه‌یه‌نن سێ خاڵی یارییه‌كه مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن .
هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خوله‌كه :