باڵنده به‌رزه فڕه‌كه‌ی كورد ماڵئاویی كرد
یه‌كه‌م گۆڵپارێز له مێژووی وه‌رزشی كوردی كۆچی دوایی كرد
ئه‌نوه‌ر موراد یه‌كه‌م گۆڵپارێزی كورد كۆچی دوایی كرد
پێشمه‌رگه سپۆرت -
زاگرۆس نانه‌كه‌لی -
ئه‌بو جوان مرۆڤێكی كورد په‌روه‌ری و وه‌رشوانێكی دێرینی كوردستان وعێراق بوو،ئه‌و یه‌كه‌م گۆڵپارێزی كورده له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق یاری كردووه،1-7-1939ساڵی 1940له باب شێخ له‌دایكبووه،باوكی جوان زۆرجاران به باڵنده به‌رزه فڕه‌كه‌ناویان ده‌هێنا،ئه‌و به‌هۆكاری قورسی ژیان وغه‌دری رژێمه‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی عێراق،وه‌رزشوانانی كوردیش له‌م زوڵمه بێ به‌ش نه‌بوون،سه‌ره‌تا له‌یانه‌ی فه‌یلی ساڵی 1958 ده‌ستی پێكردووه كه‌پێشتر ناوی (كاله) بووه،له‌مناڵی شووتی له قوتووی به‌تاڵ و كارتۆن وبه‌رد ده‌دا كه‌گوزارشته بۆ وه‌رزشی منداڵی،بۆیه په‌لكێشی كرام بۆ تۆپی پێ،له ناوچه‌ی (باب شێخ) له به‌غدا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یاری (باسكه وباله) ی ده‌كرد،له قوتابخانه رۆژێكیان گۆڵچی تووشی پێكان بوو،مامۆستاكه‌ی بانگی كرد و من ببێت به گۆڵپارێز وله شانسی خۆی نه‌م هێشت كه‌س گۆڵی لێ تۆماربكا ومامۆستاكه‌ی هانی داوه له‌م تیپه بمێنمه‌وه پاشان چۆته یانه‌ی فه‌یلی ساڵی 1957،دواتر ساڵی 1959 چوومه یانه‌ی شوڕته،ئینجا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی 1963-1964یه‌ك یاری و هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م 1962 -1966،ساڵی 1964 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سربازی یاریكردووه.
ئه‌نوه‌ر موراد ئه‌لفیڵی ئه‌و گۆڵپارێزه دڵسۆزه‌ی كه له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو كه جیاوازی دروست كرد، ماڵئاوا خۆشه‌ویستی بۆ وڵاته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی،ماڵئاوایی تۆ له دڵمدا چه‌پكه پڕ له ئازار و خه‌مێكی قووڵ،ماڵئاوا له تۆ وه‌ك كۆتایی ژیان و سه‌ره‌تای یاد ، وێنه‌كانت هه‌ر به ئاماده بوون مانه‌وه و جێ‌مان ناهێڵیت هه‌ر چه‌ند ێك بێت .
ماڵئاوا ئه‌وانه‌ی دوای تۆ میراتێكی پڕ له ده‌ستكه‌وتی به‌جێ هێشت، ئه‌وانه‌ی تۆ ده‌ناسن و به‌های تۆ ده‌زانن شانازی ی پێوه ده‌كه‌ن خوات له‌گه‌ڵ، چونكه هێشتا له تۆوه گوێم لێ نیه هه‌له بل (ئه‌غاتی)"... ئه‌و ڕسته به‌غدادییه كه به ئێوه‌ی پێوه لكاندم و پێوه‌ی لكاندم ! من چاوه‌ڕێم ده‌كرد بێی بۆ هه‌ولێر، وه‌ك به‌ڵێنت دابوو، به‌ڵام كۆرۆنا ڤایرۆس و مه‌رجه‌كانی فڕین هۆكاری ئاماده‌نه‌بوون ، هه‌واڵی ڕۆیشتنی به‌ئازارهه‌موومان بوو.
به‌داخه‌وه دوێنێ شه‌و رێكه‌وتی 10-1-2021 له وڵاتی هۆڵه‌نداله ته‌مه‌نی (82) ساڵی كۆچی دوایی كرد..