تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
جەستەیەكی تەندروست و چالاك و لەش و لاڕێكی ڕێك خەونی ھەر یەكێك لە ئێمەیە ، گەر بێتو ئەم جەستەیەمان ھەبێت بەبێ بەكارھێنانی دەرمان ووزە بەخش ئەوە جوانترین دیاریە گەر نەشبوو دەبێت پشتی زیاتر بە وەرزش و خۆراكی تەندروست ببەستین نەك بەكار ھێنانی ووزە بەخش بەبەردەوامی گەر پێویست بوو لە ژێر رێنمایی پزیشكدا بێت ئەوا باشترە .
لەسەردەمەكانی پێشتردا ووزە بەخشەكان بەكار ھاتوون سودو زیانی خۆی ھەبووە بەكارھێنانی دەرمان بۆ بەدەست ھێنانی توانایی جەستەیی زیاتر بە دەرمانە ووزە بەخشەكان ناسراوە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ھەژدەھەم كاتێك یاریزانێكی مەلەوانی شاری ئەمستەردامی ھۆڵەندا بەكاری ھێنا ، ھەروەھا یەكەم روداوی مردن ساڵی ١٨٩٦ تۆماركرا كاتێك پاسیكیلسواری ئینگلیزی Arthur Linton بەھۆی بەكار ھێنانی مادەی تێكەڵاوی ھیڕۆیین و كۆكاین ،لە پاڵەوانیەتی پاسكیلسواری ٢٠٠
كیلۆمەتری نێوان پرۆتۆ پاریسی فەرەنسا گیانی لەدەست دا ئەم دیاردەیە لە سەدەی نۆزدەھەم تەشەنەی كرد كە ساڵانە چەندین حاڵەت تۆمار دەكرا لەوانە لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٠٤ یاریزانی ماراسۆن Tomas Hicks كەمادەی ووزە بەخشی ئیستەر كنینی بەكاریھێنا بۆ تەواوكردنی ماوەی ڕاكڕدنەكەی وەك لە پاڵەوانیەتی زستانەیی ١٩٥١ لە ئۆسلۆ بەشدار بووەكان ھۆڕمۆنی نیترۆدینیان لەشێوەی حەب بەكارھێنا پاشان لەلایەن روسەكانەوە تیستۆستیرۆن لە پاڵەوانیەتی بەرزكردنەوەی قورسایی ساڵی ١٩٤٥ بەكارھات ، ھەر لەبەر ئەم ھۆیانەش سالی ١٩٦١ یەكەم تاقیگەی جیھانی لەشاری فلۆرینسای ئیتالیا كرایەوە بۆ بەرەنگار بونەوە دژی بەكار ھێنانی مادە وزە بەخشەكان بەسترادواتر یاسای سزادانی بۆ ڕێكخرا لە ساڵی ١٩٦٨ كەئۆلۆمپیادی زستانە لە فەرەنسا ئەنجام درا ئەو یاسایە چوە بواری جێ بەجێكردنەوە و یاریزانان خرانە ژێر پشكنین .
لە ئۆڵۆمپیادی میونخ لە ئەڵمانیا ساڵی ١٩٧٢ پشكنین بۆ «٢٠٧٨ » یاریزانی بەشدار بو كرابوو كە تێیدا حەوت یاریزان دورخرانەوە بەھۆی بەكار ھێنانی مادە ووزە بەخشهكان .