پێشمهرگه سپۆرت -
رۆژی دووشەممە 11 ی 1 ی 2021 ، مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە .
کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەر پەرشتی موئەیەد مەغدید سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ـ بەوەکالەت و ئامادەبوونی د. دیار محەمەد سدیق جێگری سەرۆک ، ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بەرێوەچوو .
دوای چەند کاتژمێرێک لەبەرێوەچوونی کۆبوونەوەکە ئەم بریار و خاڵانە دران :
1 ـ مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ، سەرەخۆشی خۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ئەو وەرزشکارانە کرد کەبەهۆی پەتای کۆڕۆنا و نەخۆشی دیکەوە گیانیان لەدەستدا ، لەخوای گەورە داواکاربوون ڕۆحی کۆچکردووان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات ، هیوای سەلامەتیش بۆ تەواوی نەخۆشانی دیکەش خوازرا .
2 ـ مەکتەبی لێژنەی ئۆلۆمپی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو یەکێتیە وەرزشیانەی کرد ،کەلەساڵی 2020 چالاکی وەرزشیان هەبووە کەسەڕەرای باری دۆخی ناخۆشی ئەو ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەخۆشیەوە ، بەلام ژمارەیەک لەیەکێتیە وەرزشیەکانمان بەردەوام بوون له چاڵاکی ، هیوای بەردەوامی و پێشوە چوونی باشتری بۆ خواستن لەبەرێوەچوونی چاڵاکییەکان .
3 ـ مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ، بریاریدا بەئامادەکردنی بوودجەیەکی تایبەت بۆ سەرجەم یەکێتیە وەرزشیەکان و پێشکەشی وەزارەتی دارایی بکرێت بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن ، تاوەکو یەکێتیە وەرزشیەکان دەست بەکار و چاڵاکییەکانیان بکەنەوە .
4 ـ مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بریاریدا لێژنەیەک پێکبهێنێت بۆ سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکە بۆ هەماهەنگی لەپێکەوە کارکردن بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوە خزمەتێک بەوەرزشوانان بکەن لە دەست پێکردنەوەی چالاکییەکان .
5 ـ مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ، بریاریدا کۆبوونەوەکان لەداهاتوودا بەردەوام بێت و بۆ ڕای گشتیش دەرئەنجام سەردان و کارەکانیان بخەنە ڕوو .
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
11 ی 1 ی 2021
هەولێر