پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی پار ساڵی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، له‌م وه‌رزه دا‌و له دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی شوڕته‌كانی به‌غداد بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی شاری سلێمانی و به به‌رگی سور و شوڕته‌كان به به‌رگی سه‌وزه‌وه هاتنه نێو یاریگه .
یاریگه و جه‌ماوه‌ر :
پێش ده‌ست پێكی یاری نێوان پێشمه‌رگه‌كان و شوڕته‌كان شه‌قام و پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كانی هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه بێ وه‌ستان ئۆتۆمبێلێكی زۆر ڕوی تێكردوو جێگه‌ی وه‌ستان نه‌مابوو ، ئه‌مه‌و په‌یتا په‌یتا كورسییه‌كانی نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه پڕ ده‌بوو له هانده‌ر و بینه‌ری یاریه‌كه‌و هانده‌ران چاوه‌ڕوانی فیكه‌ی ناوبژیوان بوون تا چێژ له دیمه‌نه‌كانی یاری نێوان هه‌ردوو تیم ببینن .
دواجارو پاش خۆگه‌رم كردنی یاریزانانی هه‌ردوو تیمی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و شوڕته ناوبژیوان فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری لێدا .
گێمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاڵ به خاڵ ململانێیه‌كی به‌هێز له نێوان یاریزانان ده‌بینرا دواجار یاریزانانی شوڕته به ئه‌نجامی 23 - 25 خاڵ براوه بوون .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان ئاستێكی ناوازه پێشكه‌ش بكه‌ن و هێرشه‌كانی حسێن نه‌میر و سه‌یف و ئوسامه و دیاری و عه‌باس سه‌ركه‌وتنه‌كانی شوڕته‌ی ڕاگرت و ئه‌و گێمه به 25 - 22 خاڵ بۆ پێشمه‌رگه‌كان كۆتایی هات .
گێمی سێهه‌م ، ئاستی به‌رزی پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی دووباره بۆوه و توانیان ئه‌و گێمه‌ش به 25-23 خاڵ ببه‌نه‌وه .
گێمی چواره‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هانده‌ران و بینه‌رانی یاریگه چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوون ،به‌لاَم یاریزانانی شوڕته گۆڕانكارییان له ئه‌نجامی یاریه‌كه له‌و گێمه كردوو به 24-26 خاڵ براوه بوو .
دوا گێمی یاری ، پێشمه‌رگه نه‌یویست توشی شكستێكی دیكه بێت و هه‌ربۆیه و له‌سه‌ره‌تاوه عه‌لی ته‌ها پلانی یاری گۆڕی و یه‌ك ده‌ست له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی توانیان به ئه‌نجامی 15-12 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه شوڕته‌ی به‌غدادی توشی یه‌كه‌م شكست كردوو بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخی بۆ خۆی به‌ده‌ست هێنا .