دووكان له‌ قاسم و حه‌بانییه‌ له‌ سه‌ناعه‌یان برده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

دوا جه‌وله‌ی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێَشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ چوو ، تێیداو له‌ یه‌كه‌م یاری‌ ئه‌و ڕۆژه‌ كوڕانی‌ دووكانی‌ سه‌دی‌ به‌هێز توانیان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3 گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ قاسم یان برده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و دووه‌م یاری‌ له‌ نێوان یانه‌كانی‌ حه‌بانییه‌ و سه‌ناعه‌ی‌ به‌غداد ئه‌نجام دراو دوایی‌ كێبڕكێییه‌كی‌ به‌هێز كوڕانی‌ حه‌بانییه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ حه‌یانییه‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم براوه‌ بوو .


PM:09:50:10/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌