‌زیدان گڵۆپی سەوزی بۆ ئەستێرەیەكی یانەكەی هەڵكرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وڕاهێنەری یانەی رشیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ لوكا یۆڤیجی سڕبی و هێرشبەری یانەكەی هەڵكردووە تا ئەوەی لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا یانەیەكی دیكە بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

لەوەتەی لە یانەی ئینتراخترا فرانكفۆرتەوە ڕویكردە یانەی ڕیاڵ مەدرید لوكا یۆڤیج نەیتوانیوە متمانەی زیدانی ڕاهێنەری یانەكەی بەدەستبهێنێت و زۆرینەی كاتەكانی لەسەر كورسی یەدەك بەسەر دەبات .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی باس لەوە دەكات كە زیدان داوای لە كارگێڕی یانەكەی كردووە دەستبەرداری تواناكانی یۆڤیج بن و لە گواستنەوەكانی ئەمن زستانەدا یانەیەكی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.



PM:09:28:10/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌