پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- بۆ داواكاری سكاڵای یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت به نووسراوی ژماره 46 له رێكه‌وتی 3/1/2021 بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی یاری نێوان ئافره‌تانی دهۆك و ئه‌فرۆده‌یت، كه پێكهاتوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه:
• هادی كه‌ریم ـ سه‌رۆك
• كرێكار زرار ـ ئه‌ندام
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام
2- یاریزانی تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی ته‌ناهی (نڤین فائق) به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ دووه‌م جار به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و دروستكردنی كێشه و گرفت به به‌رده‌وامی بڕیاردرا به:
• دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رێكه‌وتی 9/1/2021.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.
3- به هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنمایی و راسپارده و ئاگاداركردنه‌وه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان، بڕیاردرا هیچ یارییه‌ك له یاریگه‌ی یانه‌ی شێروانه به‌رێوه نه‌چێت تاكو ژووری تایبه‌ت و شایسته بۆ سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان ئاماده نه‌كه‌ن.
4- له یاری نێوان نه‌ورۆز و هه‌ندرێن له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌ی هه‌ندرێن (جه‌مال جه‌لال) بڕیاردرا به:
• دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 500000 پێنجسه‌د هه‌زار دینار.
5- هه‌ر سه‌رپه‌رشتیارێكی تیپ له چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بگۆڕدرێت، مافی دووباره سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ی نابێت.
6- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كانی به‌شداربوو له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به هه‌موو تیپه جیاوازكان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ناوبژیوانانی كوردستان كه ئه‌ركیان به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كانیان له ئه‌ستۆیه، شایسته‌ی رێزن و پاڵپشتی ته‌واوی یه‌كێتییه‌كه‌مانیان هه‌یه، لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان سه‌رپشكن له ده‌ستنیشانكردنیان بۆ هه‌ر یارییه‌ك.
7- به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ناهی له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، بڕیاردرا به:
• هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ته‌ناهی به ئه‌نجامی (5×0) گۆڵ.
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت به بڕی 1000000 یه‌ك ملیۆن دینار.
8- بۆ داواكاری سكاڵای یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاری نێوان یانه‌كه‌یان و یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوبژیوانی یارییه‌كه (هاوكار سالار و ره‌وه‌ند فه‌تاح) له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بوون و سه‌رجه‌م رووداوه‌كانیان شی كرده‌وه، ده‌ركه‌وت بڕیاره‌كانی ناوبژیوانان دروسته و هیچ گرفتێكی یاسایی تێدا نییه.
9- ئاگاداری یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كاتێك سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌ر گرفتێكی یارییه‌كان هه‌بوو، ئه‌وا پێویسته بڕی 1000000 یه‌ك ملیۆن دینار راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بكه‌ن:
• ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌كه دروست بوو له سه‌دا %80 ـی پاره‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
• ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌كه دروست نه‌بوو هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرنه‌وه.
10- بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی و رێكخستنی ناوبژیوانانی یاریگه‌ی كراوه و فوتساڵی كوردستان.
11- بریاردرا به كردنه‌وه‌ی خولی فوتساڵی یانه‌كانی كوردستان بۆ كوڕان بۆ وه‌رزی 2020/2021، به‌شدارییكردنی یانه‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، له داهاتوو لێژنه‌ی تایبه‌ت و رێنمایی تایبه‌ت بۆ ئه‌م خوله دروست ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.