پێشمه‌رگه سپۆرت -
پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان له نێو هۆڵی یانه‌ی سه‌ناعه و له شاری به‌غداد به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كچان كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌سما عه‌لی دوایی بردنه‌وه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و به یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ر خۆی گه‌یانده ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كیژه یاریزان ئه‌سما پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كانه‌ی تیپه‌كه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یاریزانانی پێشمه‌رگه له پالاَوتنی عێراق به ئاست و ئه‌نجام براوه بوون و خۆش به‌ختانه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كیژه یاریزان ئه‌ژین و مینا له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان پله‌ی یه‌كه‌میان مسۆگه‌ر كرد و بوونه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دواجار مینای پاڵه‌وانمان نازناوی له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان له‌ده‌ست نه‌دا و به پله‌ی یه‌كه‌م خۆی گه‌یانده ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
به‌لێن سوپاسی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌كه‌یانی كردوو ده‌ستی ماندوو بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی گوشی كه هاوكاری كیژانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن .