پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو ته‌نیا یانه‌ی ته‌ناهی ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ی نه‌بوو .
له یه‌كه‌م یاری ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی چوار قوڕنه میوانداری له یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شیان به 1-8 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان كۆتایی هات .
ئه‌مه‌و كچانی یانه‌ی چۆمان به ئه‌نجامی 6-1 گۆڵ ئاكرێ یان توشی شكست كردوو هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی یانه‌ی ئافرۆده‌یت ، یانه‌ی ته‌ناهی ئاماده‌ی یاریه‌كه‌یان نه‌بوون .
دواجار شێخان توشی شكست هات پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-9 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچانی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر كۆتایی هات .