وەرزشەوانان و نانی گەنم یان جۆ



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

شارەزایانی‌ بواری  وەرزش و تەندروستی خواردنی  نان  بە شێوەیەكی  گشتی كە  زیاد  لە  پێویست  بێت  بەباشی نازانن ئەگەر  ھەروەك  پێویستیەكیش  سەیر  بكرێت باشتر  وایە  كەسانی  ئاسایی و وەرزشەوانان  بەڕێژەیەكی  كەم  نان  بخۆن گەر  خواردیشیان نانی  جۆ بخۆن  لەبەر  ئەوەی  نانی  جۆ  پارێزگاری  دەكات  لە كێشی  سروستی  لەش  بەوپێیەی  كە نانی  جۆ وا لە  مرۆڤ  دەكات كەزوتر  ھەست  بە  تێربون  بكات بە بەراورد  بە نانی  گەنم ئەو  ھەستكردنەش  بەتێری بۆ ماوەیەكی  درتژ دەمێنێتەوە بەمەش  بری  ئەو خۆراكی  وەرگیراوی  رۆژانە كەمتر دەبێتەوە و بەئاسانی پارێزگاری لە كێشی لەش دەكرێت نانی  جۆ  بڕێكی زۆتر  ڕیشاڵی  تێدایە كە ئەم ڕیشاڵانە گرنگیەكی زۆریان  ھەیە  بۆ كۆئەندامی ھەرس و  سوتانی  چەوریی.

نانی  جۆ  ڕێژەیەكی باش  لە ڤیتامینەكانی « A  B1   B2  B6  E » لە خۆ دەگڕێت  كە ئەم ڤیتامینانە  زۆر  پێویستن  بۆ   پارێزگاری كردن  لە لە كۆئەندامی دەماری مرۆڤ و دوركەوتنەوە لە نەخۆشی  كەم  خوێنی  « ئەنیمیا » نانی  جۆ  لە نانی  گەنم  دەوڵەمەنترە  بە كانزاكانی ئاسن  زەنگ و كالسیۆم و  فسفۆرو كە ئەم  كانزایانە زۆر گرنگ و پێویستن بۆ  لەش  بەو پێیەی  كەكالسیۆم  و فسفۆر بەر پرسیاری  سەرەكین لەسەلامەتی ئێسك و پێكھاتەی ھەروەھابەپرسیارە  لەدروستكردنی  خرۆكە  سورەكانی خوێن و  زەنیك .  

نانی  جۆ  دەبێتە ھۆی  كەمكردنەوەی  كۆلیسترۆڵی خراپی  لەش لێكۆڵینەوەكان سەلماندویانە كە بەكار  نانی  جۆ  لەبری  نانی  گەنم بەشێوەیەكی  ڕێك و  پێك رۆژانە  كاردەكاتە  سەر كەمبونەوەی  كۆلیستڕۆڵ و دوركەوتنەوە لە چەندین نەخۆشی  كوشندە ،ھەروەھا  نانی  جۆ بڕێكی  زیاتر  لە  پڕۆتینی  تێدایە  بەبەراود  بەنانی  گەنم كە دەتوانڕێ  سودی  لێ  وەر بگێرێت بە خواردنی لەگەڵ  سەچاوەیەكی  پڕۆتینی  گیانەوەری وەكو شیرو  ھێلكە  و گۆشت ، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێی‌ توێژینه‌وه‌كان و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان خواردنی‌ نانی‌ جۆ ته‌ندروست و سود به‌خشه‌ .


PM:07:11:08/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌