پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ ئارام قادر خه‌بات لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و دكتۆر دیار سدیق جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و ئه‌دیب شكور لێپرسراوی به‌شی وه‌رزش له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كاوه ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی و جه‌مال حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و له نێو هۆڵی لاله‌زار بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئێواره خوانێكی بۆ سه‌رجه‌م شانده‌كانی تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ڕێكخست .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا ئارام قادر خه‌بات وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردوو دوایی به‌خێرهێنانی میوانان هیوایی خواست هه‌مووان له شاری سلێمانی ئاسوده‌بن و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ته‌واوی تیپه به‌شداره‌كانی خولی باله‌ی عێڕاق خواست و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی خزمه‌ت به وه‌رزشكاران كار ده‌كات و ده‌مێنێته‌وه و یه‌ك ده‌ست كار بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ڕه‌وتی وه‌رزش له كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین و ده‌بێت وه‌رزشكاران خزمه‌ت بكرێن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركه‌وتن له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌بینین .
پاشان خوانێكی تایبه‌ت ڕێكخراو سه‌رۆك شانده‌كان سوپاسی خۆیان گه‌یانده بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هه‌ڤاڵ ئارام قادر خه‌بات بۆ ئه‌و میواداریه كه بۆیان ڕێك خرابوو .