پیشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی یانه‌ی سه‌ناعه پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ده‌ست پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی دا كچانی پیشمه‌رگه چوونه نێو ئه‌و كێبڕكێ به‌هێزه‌ی كه زۆۆرترین پاڵه‌وانی عێراقی له خۆگرت تایبه‌ت بوو به ئاستی پێشكه‌وتوان .
مینا و ئه‌ژین دوو كیژه پاڵه‌وانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام سه‌ركه‌وتووبن و به بردنه‌وه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان بوونه پاڵه‌وانی عێراق و بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق دیاری كران .
له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی پێَشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پالاَوتنه‌كه پڕ ململانێی یاریزانه به‌هێزه‌كان بوو كه خۆش به‌ختانه هه‌ردوو كیژه پاڵه‌وان مینا و ئه‌ژین كۆنترۆڵی مێزه‌كانیان كردوو سه‌ركه‌وتنه‌كانیان كرده دیاری بۆ یانه‌كه‌یان و زه‌نگی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان لێدا .